Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:21

کرێی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌کان که‌م ده‌کرێته‌وه‌

كارەبای نیشتمانی بە گشتی زیاتر بووە
کوردستان TV
100%

  

سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاشكرای كرد، كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پارەی كرێی مانگانە، وتیشی، كارەبای نیشتمانی بە گشتی زیاتر بووە بۆیە ئەو مانگە پارەی مۆلیدە كەم دەبێتەوە، ئه‌م مانگە کرێی ئەمپێرێک كارەبا لە نێوان 9 بۆ 11 هەزار دینار دەبێت.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، بەرنامەی پێدانی كارەی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری تێدا كراوە و لەمەودوا بەیانییەكەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان نادرێتەوە، وتیشی، تەنها ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت یەك سەعات دەدرێتەوە، لە كاتژمێر 7 بۆ 8، دواتر تاوەكو 12ی نیوەڕۆ نادرێتەوە، لە 12ی نیوەڕۆ تاوەكو 4ی ئێوارە كارەبای مۆلیدە دەدرێتەوە، بۆ شەویش ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت لە 5ی ئێوارە تاوەكو كاتژمێر 2ی شەو دەدرێتەوە.

قارەمان مەولود ڕاشی گەیاند، لە مانگی ڕابردوودا لە هەندێك گەڕەِك ئەمپێری مۆلیدە 13 هەزار دینار بووە، لە هەندێك شوێنی تر 14 هەزار دینار و لە هەندێك شوێنی تریش 15 هەزار دینار بووە، گوتیشی: "هۆكاری ئەو زیاد و كەمیە بۆ پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا دەگەڕێتەوە، هەندێك مۆلیدە كارەبای زیاتری داوە، هەندێك مۆلیدەش بەهۆی زیاتر بوونی كارەبای نیشتمانی كەمتر كارەبای داوە، ئێمەش مامەڵە لەگەڵ پێوەری كاركردن دەكەین.

ئاشكراشی كرد ئەگەر لە ماوەی خشتەی مۆلیدە كارەبای نیشتمانی بدرێتەوە ئەوە نرخی كارەبای مۆلیدە زۆر كەم دەبێتەوە، كارەبای نیشتمانی بە گشتی زیاتر بووە بۆیە ئەو مانگە پارەی مۆلیدە كەم دەبێتەوە، چونكە لەوانەیە 10 سەعاتێك مۆلیدە شەو و رۆژ كارەبا بدات".

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌ كه‌ ئەم مانگە کرێی ئەمپێرێک كارەبا لە نێوان 9 بۆ 11 هەزار دینار دەبێت، لەو مانگە خشتەی كارەبا تاوەكو 15ی مانگ بەم جۆرە دەبێت ئەگەر كارەبای نیشتمانی زیاتر بێت ئەوەی خشتەكە دووبارە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ئا: سامان زاهیر

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.