Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

ئیسپانیا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی تازه‌پێگه‌یشتوان 

هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ئیسپانیا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی
کوردستان TV
100%

هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ئیسپانیا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی 17 ساڵ بۆ تۆپی پێ كه‌ هیندستان میوانداری كردووه.

له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئیسپانیا به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ ئێرانی برده‌وه، له‌ خوله‌كی یانزه‌دا، یاریزان ئه‌بێل رویز گۆڵێكی بۆ ئیسپانیا تۆماركرد، پاشان یاریزان سێرجیۆ گۆمێز گۆڵی دووه‌می ئیسپانیای له‌ خوله‌كی شه‌ست به‌ده‌ستهێنا، دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه‌ش یاریزان فران تۆرێس گۆڵی سێیه‌می ماتادۆری تۆماركرد.

له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان سه‌عیدی كه‌ریمی تاكه‌ گۆڵی ئێرانی له‌ خوله‌كی حه‌فتا توماریكرد، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ئیسپانیا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی تازه‌پێگه‌یشتوان و ئێرانیش ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.