Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:39

سەلاحەدین بەهائەدین: بە یەکڕیزی و لێبووردەیی دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین

سەلاحەدین بەهائەدین: گەله‌كه‌مان شكست و گرفتی زۆری دیوەو دواتر هەڵساوەتەوە
کوردستان TV
100%

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتیی و راوێژكاران و بەرپرس و ئەندامانی دەزگا و ناوەندەكانی حیزبەکەی، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاندووە "بەداخەوە گەل و نیشتمان و ئەزموونی سیاسی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی كۆمەڵێك گرفت و قەیران بووەتەوە، کە دەخوازێ هەموولایەكمان بە خۆڕاگری و حیكمەت و ورەبەرزی و ئارامییەوە مامەڵەی له‌گه‌ڵدا بكەین. گەلی ئێمە شكست و گرفتی زۆری دیوە و بە خۆڕاگری و حەقانیەتی دۆزەكەی بەڕێی كردووە و هەڵساوەتەوە".

سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو رایگەیاندووە "بە یەكڕیزی و گیانی لێبووردەیی و متمانە بەیه‌كدی دەتوانین دۆخەكە تێپەڕێنین و دەزگا شەرعییەكان كارا بكەینەوە. لەم شكستە دەرس و پەند وەربگرین، دوور لە هەڵمەتی تەخوین و یەكدی شكاندن و دووبەرەكی هەنگاوی یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان هەڵگرین".

تێزانین یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک زۆرینەی حیزبەکانی دیکە، پشتگیریی 
 له‌ ریفراندۆمى 25ی ئەیلوولی هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ سەربەخۆیی و داوای لە ئەندامانی حیزبەکەشی کرد بە "بەڵێ" دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.