Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:24

رۆما له‌ تۆرینۆی برده‌وه‌ 

ئه‌لیكسه‌نده‌ر كۆلارۆڤ تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی رۆمای تۆماركرد
کوردستان TV
100%

یانه‌ی ڕۆما سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی تۆرینۆی میوانداری برده‌وه.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستونۆشدا، به‌رگریكاری سڕبی ئه‌لیكسه‌نده‌ر كۆلارۆڤ تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانی تۆماركرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڕۆما كه‌ یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ هه‌ژده‌ خاڵ و ژماره‌ی خاڵه‌كانی تۆرینۆش له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند له‌ سیانزه‌ خاڵ وه‌ستا.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.