Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:32

کونسووڵی رووسیا لە هەولێر: رووسیا لەگەڵ داواکاری گەلی کوردستان دایە

کونسووڵی رووسیا: پووتین لەسەرهێڵە بۆ پاڵپشتیی کوردستان
کوردستان TV
100%

کونسووڵی رووسیا لە هەولێر رایگه‌یاند" فلادیمیر پووتینى سه‌رۆكى رووسیا لەسەرهێڵە بۆ پاڵپشتیی کوردستان. گوتیشی" رووسیا لەگەڵ داواکاری گەلی کوردستان دایە.

نوێنەری گردبوونەوەی ئەمڕۆ لە بەردەم کونسووڵخانەی رووسیا لە هەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش گردبوونەوەیەکی مەدەنیمان لەبەردەم کونسووڵخانەی رووسیا لە هەولێر ئەنجام دا.

بەگوێرەی قسەکانی "سولەیمان شەریف" نوێنەری گەنجانی خۆبەخش بۆ گردبوونەوەکە، دوو نامە لە گردبوونەوەکەدا ئاراستەی کونسووڵگەری رووسیا کرا، یەکێکیان بەناوی رووسیاییەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان دوو هەزار خێزان دەبن، لە ساڵی 1958 لە رووسیاوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەوی دیکەیشیان بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو، پێیمان گوتن کە حەشدی شەعبی لە داعش خراپتر هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و داوای هاوکاریمان لێ کردن بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە و رۆڵی سەرۆکی رووسیا بۆ پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو گوتی" کونسووڵی رووسیا بە ئێمەی راگەیاند، دوو رۆژ لەمەوبەر سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە کە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەسەر هێڵە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات بۆ پاڵپشتیی لە گەلی کوردستان.

کونسووڵی رووسیا وتوویه‌تى" بۆچی دەبێ کۆسۆڤۆ ببێتە دەوڵەت، بەڵام هەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا بۆیان نەبێ ببنە دەوڵەت،  بەبێ ئەوەی شەڕبکەن هەرێمی کوردستان داوای سەربەخۆیی کردووە، بۆیە سەرۆکی رووسیا لەسەرهێڵە تا دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا رێک بخات.

وتیشى" ئێمە کوردستان جێناهێڵین، هەر ئەمشەو هەردوونامەکەتان دەگەیەنمە نووسینگەی سەرۆکی رووسیا.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.