Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:36

ئه‌کته‌ری سینه‌مایی به‌ریتانی کاسرین ده‌بێته‌ شاژنی کۆکایین

بلانكۆ، رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین تۆن كۆكایین
AIKJAR- KISREN
کوردستان TV
100%

ئه‌كته‌ری سینه‌مایی به‌ریتانی كاسرین زیتا جۆنز رۆڵی كه‌سایه‌تی گریسیلدا بلانكۆ ده‌گێڕیت كه‌ له‌ حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا یه‌كێك له‌ بازرگانه‌ دیاره‌كانی كۆكایین بووه‌.

خاتوون كاسرین  كه‌ به‌ جوانییه‌كه‌یه‌وه‌ ناوبانگی په‌یداكردووه‌له‌ رێگه‌ی رۆڵبینین له‌ فلیمه‌ نوێیه‌كه‌ی  ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ بازرگانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كۆكایین له‌ وڵاتی كۆلۆمبیا.

" Cocaine Godmother" ناوی فیلمه‌كه‌یه‌ و رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ سینه‌ماكاندا نمایشكرا.

شایانی باسه‌ بلانكۆ، رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین تۆن كۆكایین له‌ كوباوه‌ بۆ مه‌یامی له‌ ئه‌مریكا و ده‌ستی له‌ چه‌ندین تاوان و كوشتندا هه‌بووه‌ و هاوڕێی بازرگانی به‌ناوبانگی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، پابلۆ ئاسكۆبرا بووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.