Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:35

له‌ شاری هه‌ولێر پشتیوانی زانایانی ئاینی بۆ پێشمه‌رگه‌ سازده‌کرێ

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئاینی بانگهێشتی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ده‌كات
wazarati awqaf
کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی ده‌ربڕین بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جه‌ماوه‌ری ئازادی گه‌لی كوردستان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ناره‌واییانه‌ى بۆ سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كرێ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئایینی ئه‌مرۆ كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌رۆ له‌ مزگه‌وتی سه‌وافی شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینى پشتیوانی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌و كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كارو باری ئاینی بانگهێشتی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ده‌كات له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان بۆ ئاماده‌بوون له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ی پشتیوانی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.