Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:36

نابێت به‌ هیچ شێوه‌ک پژمین ڕابگریت

له‌وانه‌یه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بن
pzmen-naxosh
کوردستان TV
100%

ده‌ڵێن پژمین وه‌كو فۆرماتی كۆمپیوته‌ر وایه‌ بۆ مرۆڤ به‌تاییبه‌تی بۆ مێشك بۆیه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رابگیرێت، جا له‌هه‌ر شوێنك بێت چونكه‌ زیانی بۆ ته‌ندورستی مرۆڤ هه‌یه‌.

توێژینه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌له‌ كاتی پژمین دڵ بۆ چركه‌ ساتێك ده‌وستێت بۆیه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستیان به‌وه‌ كرد ده‌پژمن، نابێت به‌هیچ جۆرێك پژمینه‌كه‌یان بوه‌ستێنن، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بن.

توێژینه‌كان ده‌ریان خستووه‌ له‌ كاتی راگرتنی پژمین له‌وانیه‌ مرۆڤ تووشی نابیستن بكات، یانیش له‌ مێشكیدا گرفت دروست ببێت، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌ماره‌ بچووكه‌كانی نێو مێشك، تووشی خوێنبه‌ربوون بكات.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.