Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:32

له‌ ئیتاڵیا دوو هه‌رێم‌ ده‌نگ به‌ ئۆتۆنۆمی‌ ده‌ده‌ن

پرسه‌كه‌ی ئۆتۆنۆمی‌ له‌سه‌دا 90ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا
Italya
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی‌ راپرسی، زۆرینه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌هه‌رێمه‌كانی‌ لومباردیا و فینیتو له‌باكوری‌ ئیتاڵیا، ده‌نگیانداوه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ زیاتر له‌چوارچێوه‌ی‌ ئۆتۆنۆمیدا .

پرسه‌كه‌ی ئۆتۆنۆمی‌ له‌سه‌دا 90ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا له‌ناو ملیۆنان به‌شداربووی‌ هه‌ڵبژاردندا كه‌ له‌و دوو هه‌رێمه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی‌ پارتی‌ لیجا نورد دان كه‌ ئێستا به‌ئاشكرا داوای‌ جیابونه‌وه‌ ده‌كه‌ن . 

ئه‌م پارته‌‌ (لیجا نورد) ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنێت بۆ رازیكردنی‌ حكومه‌تی‌ رۆما بۆ رێگه‌پێدان به‌و دوو هه‌رێمه‌ بۆ پارێزگاری‌ له‌داهاتی‌ باج، ئه‌و دوو هه‌رێمه‌ سێ یه‌كی‌ ئابوری‌ ئیتاڵیا پێكده‌هێنن .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.