Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:49

شینزۆ ئابی به‌ڵێنیداوه‌ هه‌ڵوێستێکی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر کۆریای باکوور

شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن
شینزۆ ئابی به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور
کوردستان TV
100%


شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن كه‌ پێشبینی ده‌كرێت هاوپه‌یمانیی ژێر رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و براوه‌ی مسۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بێت، به‌ڵێنیداوه‌ كه‌ هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بێت به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور.

به‌ پێی راپرسیی له‌ ده‌نگده‌ران ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شینزۆ ئابی براوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ژاپۆن بێت، كه‌  ئه‌و ئه‌نجامه‌ بۆ پلانی ئه‌و گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاكسازیی له‌ ده‌ستووری ئاشتیخوازانه‌ی وڵاته‌كه‌یدا دوای جه‌نگی خوێناوی ژاپۆن له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.

به‌ندی نۆیه‌می ده‌ستووری ژاپۆن كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان له‌ ساڵی 1947ـدا خرایه‌ ده‌ستووری وڵاته‌كه‌وه‌، تیایدا رێگریی له‌ هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی دوژمنكارانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ ژاپۆن ئه‌وسا له‌ ژێر داگیركاریی ئه‌مریكادا بوو.
وڵاتی ژاپۆن به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی به‌رگریی پێكهاتووه‌، ئه‌م به‌نده‌ ده‌ستوورییه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامیش خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ چاكسازیی له‌ به‌نده‌كه‌دا بكرێت.

شینزۆ ئابی رۆژی 22ـی ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاند: هه‌ر به‌وجۆره‌ی به‌ڵێنم دابوو، ئه‌ركی خێرام ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستێكی توندم به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور هه‌بێت،كه‌ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستم به‌ دیپلۆماسییه‌تی به‌هێز هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی بی بی سی
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.