Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:22

جه‌نه‌ڕال هێربێرت ماکماسته‌ر: گه‌شه‌کردنی هاورێ کورده‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بێت 

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا گه‌لی كوردستان به‌ هاوڕێی ئه‌مریكا ناو ده‌بات
trump - mcmaster
کوردستان TV
100%

جه‌نه‌ڕال هێربێرت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، كوردستان له‌ دوای رووخاندنی رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ عێراق نه‌چێته‌ ژێر هه‌ژموونی ئێران . 

ماكماسته‌ر به‌ پێویستی ده‌زانێت ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك بێته‌ ده‌نگ و راسته‌وخۆ نێوه‌ندگیری له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌ .

جه‌نه‌ڕال هێربێرت ماكماسته‌ر گه‌لی كوردستانی به‌ هاوڕێی ئه‌مریكا ناساندووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ ئه‌مریكا هاوكاریی كوردستان بكا بۆ مانه‌وه‌ له‌ ئاسایش و گه‌شه‌كردن .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ كورد له‌ عێراق به‌ هێز بمێنێته‌وه‌ تا هاریكار نه‌بێت له‌ گه‌ڵ ئێران . 

هێربێرت ماكماسته‌ر له‌ لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك راوێژكاری كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ مانگی شوباتی ساڵی 2017 دیاریكرا .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.