Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:01

سێرگی لاڤرۆڤ: پشت له‌ کورد ناکه‌ین و کونسوڵخانه‌ش له‌ هه‌ولێر داناخه‌ین

په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌ و پشت له‌ كورد ناكه‌ن
lavrov and jafare
کوردستان TV
100%

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: پشت له‌ كورد ناكه‌ین، ره‌تیشیكرده‌وه‌ كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر دابخه‌ن .

سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی رووسیا له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌رێمی كوردستان نه‌گۆڕاوه‌ و مۆسكۆ رێز له‌ خواست و داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد ده‌گرێت، داواش ده‌كات كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان له‌ رێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكرێن و هه‌موو لایه‌نێك تێیدا به‌شداربن .

له‌باره‌ی داهاتووی كۆمپانیا رووسییه‌كانیش به‌تایبه‌ت رۆسنه‌فت و گازپرۆم رایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیاكانمان كاره‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌ عێراق فراوان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن .

لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌لێك پته‌ویان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشمان له‌گه‌ڵ كورد به‌تایبه‌ت كوردانی عێراق هه‌یه‌ و پشت له‌ كورد ناكه‌ن .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.