Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:14

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم: پێویسته‌ عێراق پابه‌ندبێت به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی دەکات كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازیانه‌ی بێنێت
کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا نیگەرانی خۆی لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ لەلایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی لێده‌كرێت له‌ ناوچه‌كانی ده‌رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دەردەبڕێت.

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ری و چه‌كوته‌قه‌می ئه‌مریكی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه"‌.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌ و ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێت".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داواش له‌ حكومه‌تی عێراقی دەکات: "كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازیانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه‌ بكشێته‌وه‌ و هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه‌ پێویسته‌ عێراق پابه‌ندبێت به‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه"‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.