Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:51

ماڵی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی دوزخورماتوو دوای تاڵانکردنی ته‌قێنرایه‌وه‌

ماڵی دكتۆر كامیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دووزخورماتوو
ماڵی به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دوزخورماتوو دوای تاڵانكردنی ته‌قێنرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

تا دێت ده‌ستدرێژی و كاولكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كانی دووزخورماتوو زیاتر ده‌بێت، له‌ درێژه‌ی ئه‌و كاولكاریانه‌ ئه‌مڕۆ ماڵی دكتۆر كامیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دووزخورماتوو ته‌قێنرایه‌وه‌ .

 

دوای ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستى به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو دا گرت كه‌وته‌ راوه‌دوونان و كوشتنی هاووڵاتیانی كورد له‌و شارۆچكه‌یه‌و ناچاری كردن كه‌ ماڵ و موڵكیان جێبهێڵن و ئاواره‌ی شارو شاره‌دێكانی تری كوردستان ببن، تائێستاش زۆربه‌ی زۆری ماڵه‌ كورده‌كانی دوای به‌ تاڵان بردنی ئاگر تێ به‌رداون و سووتاندوونیه‌تى، هه‌ر ئه‌مڕۆش دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دووزخورماتوو تاڵانكرا دواتر ته‌قێنرایه‌وه‌ . 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.