Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:46

له‌ سلێمانی هاوڵاتیه‌ک به‌ فیشه‌کێک  کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

هاوڵاتیه‌كه‌ خێزانداره‌و ناوی (ه، ف، م) و له‌ دایكبووی 1976 ،دانیشتووی گه‌ره‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانیه‌
کوردستان TV
#7
100%

 دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ23/10/2017 له‌ گه‌ره‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی هاوڵاتیه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: دوا به‌دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمه‌كانی فریاگوزاری شاره‌كه‌ بۆ گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى ته‌رمى گه‌نجێكیان دۆزییه‌وه‌و كه‌ پێده‌چێت خۆى كۆتاى به‌ ژیانى خۆى هێنابێت.

به‌ ووته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك: پێده‌چێت ئه‌وكه‌سه‌ به‌ فیشه‌ك كۆتاى به‌ ژیانى خۆیى هێنابێت و تا ئێستاش هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى نادیاره‌ ،له‌م باره‌یه‌وه‌ پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌ى ده‌ست پێكردووه‌ و ته‌رمه‌كه‌شیان ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى لێكۆلینه‌وه‌ له‌ هۆكارى  كوشتنه‌كه‌ى. 

هه‌ر به‌ پێی زانیاریه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیه‌كه‌ خێزانداره‌و ناوی (ه، ف، م) و له‌ دایكبووی 1976 ،دانیشتووی گه‌ره‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانیه‌.
شایه‌نی باسه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ به‌ هۆی شه‌ره‌ ته‌قه‌وه‌ له‌ بازاری دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی 2 هاوڵاتی تر به‌ فیشه‌ك كوژران .
كوردستان تیڤى:داستان ئه‌میر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.