دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى شارى كه‌ركوك و دووزخورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین ئاڵاى عێراق له‌كه‌ركوك نمایش كرا.
دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك به داگیر كردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه كانى سوپاى عێراق و میلشیا كانى حه‌شدى شهعهبى به پاڵپشتى ئێران ئه‌مڕۆ وه‌ك خۆشحاڵى خۆیان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى شارى كه‌ركوك گه‌وره‌ترین ئاڵاى عێراقیان له شه‌قامى رێگه‌ى به‌غدا نمایشكرد .
به پێى ووته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئه‌و ئاڵایه به رووبه‌رى 500مه‌تر دروستكرابوو به‌مه‌به‌ستى خۆشحاڵبوونى عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركوك له‌شه‌قامه‌كانى كه‌ركوك نمایش كرابوو ، ههریۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ده‌زگاى راگه‌یاندنى عه‌ره‌بى و عێراقیان داوه‌ت كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى نیشانى جیهانى بده‌ن كه دانیشتوانى كه‌ركوك خۆشحاڵن به گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى عێراق بۆ ناوچه‌ى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.