Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:46

ئاڵاى کوردستان له‌ که‌رکووک قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ناوخۆ ئاڵاى كوردستان داده‌گیرێت
کوردستان TV
100%

دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى شارى كه‌ركووك و دووزخورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان ، هه‌ڵمه‌تى داگرتنى ئاڵاى كوردستان ڕاگه‌ێندرا و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا له‌ پارێزگا ده‌ستى پێكرد.

دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش رۆژ به‌ سه‌ر داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراق و میلشیاكانى حه‌شدى شه‌عه‌بى به‌ پاڵپشتى ئێران، ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جى" وه‌زیرى ناوخۆى عێراق و ده‌رباز مه‌حه‌مه‌د" وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق به‌ یاوه‌رى رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسانى ئه‌منى شارى كه‌ركووك، دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌ردانى گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانیان كرد.

 هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى ئازادى ویستویانه‌ بچنه‌ قوتابخانه‌ى 11 ئازار كه‌ سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ى خوێندنى كوردییه‌ به‌ڵام وه‌زیرى ناوخۆ ناره‌زاى له‌به‌رامبه‌ر هه‌بوونى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر بانى قوتابخانه‌كه‌ ده‌رده‌بڕێت و به‌ یاوه‌ره‌كورده‌كانى ده‌ڵێت تا ئه‌و ئاڵایه‌ى كوردستان له‌ سه‌ر بانى قوتابخانه‌ نه‌هێنه‌ خواره‌وه‌ من ناچمه‌ ژووره‌وه‌.

 

به‌ پێى ووته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ناوخۆ ئاڵاى كوردستان داده‌گیرێت له‌ شوێنى ئه‌و ئاڵاى عێراق هه‌ڵده‌كرێ و پاشان وه‌زیرى ده‌چێته‌ ناو قوتابخانه‌كه‌.

به‌ ووته‌ى قوتابیه‌ك هه‌ركه‌ وه‌زیرى ناوخۆ و كۆچبه‌ران و به‌رپرسانى عێراقى قوتابخانه‌كه‌ جێده‌هێلن قوتابیان دووباره‌ ئاڵاى عێراق داده‌گرن و ئاڵاى كوردستان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.