Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:38

ئه‌مریکا فڕۆکه‌کانی جۆری B-52 ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی

جیهان ئیدی شوێنێكی مه‌ترسیداره‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، جیهان ئیدی شوێنێكی مه‌ترسیداره‌ و كه‌سانێك هه‌ن كه‌ به‌ ئاشكرا باس له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن.

جه‌نه‌راڵ ده‌یڤید گۆڵدفین، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا ، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی Defense Oneی ئه‌مریكی، رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ تا ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار بیریان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ B-52كان 24 كاتژمێر بخه‌نه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشییه‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌وه‌ ته‌نها هه‌نگاوێكی دڵنیایی دیكه‌یه‌ له‌باره‌ی ئاماده‌ییمان. ئه‌وه‌یش بۆ دۆخێكی دیاریكراو ناڵێم به‌ڵكو له‌ رووی راستیی ئه‌و دۆخی جیهانییه‌ی تیایداین ته‌ماشای ده‌كه‌م.

ئه‌و فه‌رمانده‌ ئه‌مریكییه‌ راشیگه‌یاند: جیهان ئیدی شوێنێكی مه‌ترسیداره‌ و كه‌سانێك هه‌ن كه‌ به‌ ئاشكرا باس له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن. ئیدی ته‌نها یه‌كیتیی سۆڤیه‌ت و ئێمه‌ وه‌ك دوو جه‌مسه‌ر ناژین له‌ جیهاندا. یاریكه‌ری دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نی هێزی ئه‌تۆمییه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.