Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:02

هێرشی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر مه‌خموور تێک شکێنرا

زیاتر له‌ 6 هه‌مه‌ریان سوتێنران و 2 هه‌مه‌ریش كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 12 ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی نه‌زۆكی كرده‌ سه‌ر مه‌خموورو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌ تووندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دانه‌وه‌.

لیوا زریان، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور، به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند : حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌خموور به‌ نیازی داگیر كردنی مه‌خموورو ناوچه‌كه‌و ده‌رهێنانی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ داستانێكی مه‌زنی تۆمار كردوو زیاتر له‌ 6 هه‌مه‌ریان سوتێنران و 2 هه‌مه‌ریش كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌ندان كوژراویشیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ گولله‌ی پێشمه‌رگه‌ كوژراون.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: وره‌ی پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌رزه‌ و له‌ پێشره‌ویدایه‌ و به‌ هوتاف كێشانی بژی پیًَشمه‌رگه‌ ، بژی كوردستان،  به‌رگری ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.