Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:13

فەلاح مستەفا ڕه‌تیکردەوە بارزانی داوای دیداری عه‌بادی کردبێت

عێراق ده‌یه‌وێت بمانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی پێش ساڵی 1991
کوردستان TV
100%


به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌تیکردەوە سه‌رۆك بارزانی داوای دیداری لە حه‌یده‌ر عه‌بادی كردبێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: عێراق ده‌یه‌وێت بمانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی پێش ساڵی 1991 و داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.

فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەنییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم  لە هەولێر رایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سه‌رۆك بارزانی داوای دیداری لە حه‌یده‌ر عەبادی کردووە، دوورە لە راستیەوەو بە ڕۆژنامەنووسانیشى وت "بارزانی داوای دیداری له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه‌ و كه‌سیش ڕه‌تینه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بارودۆخه‌ تازه‌یه‌ی هاتووه‌ته‌ پێش وا ده‌خوازێت ئێمه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بچینه‌ گفتوگۆوه.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "عێراق ده‌یه‌وێت بمانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی پێش ساڵی 1991 و داوا دەکەین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.

فەلاح مستەفا لەبارەی نەهاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی وت "جاری وا هه‌یه‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ دوو بۆ سێ تا چوار کاتژمێره‌، ئه‌وه‌ش به‌ هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێك ئاسایی بێت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری خۆی، بۆیه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستییان ئه‌وه‌یه‌ عێراق بهێننه‌وه‌ نێو ژینگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ سعوودیه‌، میسر، ئوردن و ئه‌وانی تر، ئه‌وانیش مه‌به‌ستی خۆیان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌یه‌ دیاره‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه‌ ئێران زۆر كاریگه‌ره‌ و ده‌یانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ نێو ژینگه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نا نوێنه‌رایه‌تی ئێمه‌ له‌ واشنتۆن له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری، كۆنگرێس".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌باره‌ی بارودۆخی نوێوه‌ گوتی: " له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیین چی له‌گه‌ڵ به‌غدا بێت یان له‌گه‌ڵ پایته‌خه‌كانی دونیا و هه‌رخودی هاتنی تیله‌رسن و هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزان و كونسوڵه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.