Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:32

پێشمه‌رگه‌ هێرشێکی حه‌شد شه‌عبی له‌ تلسقۆف تێکشکاند و شه‌ش هه‌مه‌ریان سوتاند و چه‌ندین کوژراو و برینداریشیان هه‌یه‌

پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی حه‌شد شه‌عبی له‌ تلسقۆف تێكشكاند و شه‌ش هه‌مه‌ریان سوتاند و چه‌ندین كوژراو و برینداریشیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

له‌ تلسقۆف هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی حه‌شد شه‌عبی تێكشاند و گورزێكی گه‌وره‌ به‌ر حه‌شد شه‌عبی كه‌وت. سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان راگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی حه‌شد شه‌عبی له‌ تلسقۆف تێكشان و دوو هه‌مه‌ری حه‌شد شه‌عبی تێكشكێنراون. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند شه‌ڕه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ دوو هه‌مه‌ر و باجه‌ڕێكی حه‌شدی تێكشكاندووه‌. به‌ هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ دوو هاووڵاتی كریستیان، كه‌ دانیشتووی تلسقۆفن، برینداربوونه‌. ئەمە لە كاتێكدایە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كردە سه‌ر سەنگەرەكانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حموودیه‌ له‌ نزیك ره‌بیعه‌ و بازگه‌ی بازاڕگه‌ له‌ مه‌خموور، هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌واوی ھێرشەكانی تێكشكاندووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.