Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:24

پێویسته‌ یۆنامی به‌ زووترین کات سه‌ردانی ناوچه‌کانی که‌رکوک و خورماتوو بکات

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشه‌كه‌ بن و راستییه‌كان به‌ چاوی خۆیان ببینن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ كه‌ركوك و دوزخورماتوو تاوانی زۆر بووه‌، ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته‌ ئاستی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان، هه‌روه‌ها بۆردومانی ناوچه‌ مه‌ده‌نییه‌كان كراوه‌ بۆته‌ هۆی كوشتنی ٤٠٠ كه‌سی سڤیل و له‌دوزخورماتووش زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س كوژراون.

دكتۆر دیندار زێباری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته‌ ژێر هێرشی میلیشایی حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی درندانه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ و ده‌ستیان له‌ سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچانه‌ نه‌پاراستووه‌ و پێشێلكارییه‌كانی به‌ شێوازی جۆراوجۆر ده‌رهه‌ق به‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامن و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌.

زێباری ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌شێك له‌و تاوانانه‌ی كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌كان ئه‌نجامیاندابوو گه‌یشتۆته‌ ئاستی تاوانه‌كانی جه‌نگ و ئه‌و تاوان و پێشێلكاریانه‌ی كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ كه‌ركوك و دوزخورماتوو هیچی له‌و تاوانانه‌ كه‌متر نه‌بوو، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ مافی مرۆڤ، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرا بۆیه‌ داوا له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) ده‌كه‌ین كه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیان بنێرن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ركوك و خورماتوو و ره‌بیعه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشه‌كه‌ بن و راستییه‌كان به‌ چاوی خۆیان ببینن.

دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌ركوك و دوزخورماتوو وتی: له‌ كه‌ركوك و دوزخورماتوو تاوانی زۆر بووه‌، ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته‌ ئاستی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان، هه‌روه‌ها به‌ هۆی بۆردومانی ناوچه‌ مه‌ده‌نیه‌كان كراوه‌ بۆته‌ هۆی كوشتنی ٤٠٠ كه‌سی سڤیل و له‌دوزخورماتووش زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س كوژراون به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌روه‌ها سوتاندنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و روخاندانی خانوو زۆر بووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.