Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:12

ئه‌ردۆغان و عه‌بادی به‌ شێوه‌یه‌کی داخراو بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک کۆبوونه‌وه‌

به‌ شێوه‌یه‌كی داخراو دوور له‌ چاوی میدیاكان
کوردستان TV
100%

هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ردۆغان و عه‌بادی به‌ شێوه‌یه‌كی داخراو دوور له‌ چاوی میدیاكان بۆ ماوه‌ی 30خوله‌ك كۆبوونه‌وه‌و دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ نێوان شاندی هه‌ردوولا به‌رێوه‌چوو.

سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازیی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا.

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ رووی میدیاكاندا به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی ٣٠ خوله‌كی خایاند.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ردۆغان وعه‌بادی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی عێراق و توركیایان كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو و وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری گه‌شه‌پێدان لوتفی عه‌لوان و وه‌زیری دارستان و كاروباری ئاو، ڤه‌یسه‌ل ئه‌رۆغڵو و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و راوێژكاری میت، هاكان فیدان له‌ شاندی توركیا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان بوون.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.