Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:48

هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش: گورز له‌ ئامانجه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ناوه‌شێنین

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌
کوردستان TV
#5
100%

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌ باس له‌ وه‌شاندنی گورز له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خموور ده‌كه‌ن.

رایان دیلۆن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: له‌ ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕی باوه‌ڕ پێنه‌كراوه‌، له‌سه‌ر زاری منه‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش گورز له‌ ئامانجه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خموور ده‌وه‌شێنێت، بۆیه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ هیچ راست نیین و من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی له‌و جۆره‌م نه‌داوه‌.

گوتیشی: هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش هانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی داوه‌، خۆیان له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌وتۆ كه‌ ببێته‌ هۆی ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌ به‌ دوور بگرن، هه‌روه‌ها ئێمه‌ به‌رهه‌ڵستی له‌ توندوتیژی ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ بێت، داوا ده‌كه‌ین سه‌قامگیری نه‌شڵه‌ژێندرێت كه‌ ببێته‌ مایه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هه‌روه‌ها خراپبوونی سه‌قامگیری عێراق.

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ پێی ده‌ستووری عێراق، گفتوگۆ باشترین بژارده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژیی و پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.