Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:54

زیاتر لە 168 ھەزار کەس لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکە ئاوارە بوون

پێشبینى ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار هاوڵاتى دیكە ناچار بكرێن شوێنه‌كانیان به‌ جێ بهێڵن
کوردستان TV
100%

دواى هێرشه‌كانى هێزەكانی عێراق بەتایبەتی حەشدى شه‌عبى بۆ سه‌ر كه‌ركوك، خورماتوو،  خانه‌قین و ناوچەكانی دیكەی كوردستان  له‌ 16 تشرینى یه‌كه‌مى 2017 و ڕۆژانی دواتر، كارەساتی مرۆیى لێكه‌تووه‌ و ئاواربوونى سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى لێكەوتەوە و پەنایان بۆ پارێزگاکانی ھەولێر،سلێمانی و دهۆک ھێنا.

ھۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان بە ماڵپەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاگه‌یاند که بە ھۆی توندوتیژى، بەتایبەتی له‌ كه‌ركوك، خانه‌قین، زومار و ره‌بیعه‌، 168372 كەس ئاوارە بوونە.

84000 كه‌س روویان له‌ هه‌ولێر كردووه‌ و 78372 كه‌سیش ئاوارەی‌‌ شارى سلێمانى بوونە و 6000  كه‌سیش له‌ زومار و ره‌بیعه‌وه‌ روویان كردووەته‌ دهۆك و زاخۆ.

گووتیشی زۆربه‌ى ئاواره‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، خزم و دۆستانیان له‌ پارێزگا‌كانى هه‌رێمى كوردستان میواندارى كراون و هاوكات ژماره‌یه‌كى به‌رچاویان له‌ كه‌مپ و خانووى ته‌واو نه‌كراو و شوێنه‌ گشتییه‌كان نیشته‌جێكراون و له‌ بارێكى زۆر خراپدان.

ئاوارەكانی ناوچە كوردستانییەكان پێویستیان به‌ هاوكارى ده‌ست به‌جێ و بە په‌به‌له‌ هه‌یه‌ وه‌كو خواردن، خۆراك، به‌تانى، پۆشاك، شیر و دایبى منداڵ، جلوبه‌رگ، پێڵاو، سووته‌مه‌نى، شوێنى نیشته‌جێبوون، داوده‌رمان و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى.

ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان به‌ هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگاكان وهاوبه‌شه‌ ناوخۆى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه‌ له هه‌وڵه‌كانى بۆ‌ دابین كردنى هاوكارى وپێداویستییه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئاواره‌كان ودابینكردنى شوێنى نیشته‌جێ بوون.

بەڕێوەبەری ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان راشیگەیاندووە به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى سوپاى عێراق وحه‌شدى شه‌عبى و توندوتیژى و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوڵاتیان، پێشبینى ده‌كرێت ده‌یان هه‌زار هاوڵاتى دیكە ناچار بكرێن شوێنه‌كانیان به‌ جێ بهێڵن و بۆ پاراستنى گیانى خۆیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى میلیشیاكان وهێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاوارە بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.