Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:54

ته‌مه‌نی 90 ساڵه‌ دارو دیوار ده‌رازانیته‌وه‌

بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌م كاره‌ رۆژانه‌ چه‌ندین ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی شوینه‌ گشتیه‌كان ره‌نگاو ره‌نگ ده‌كات.
کوردستان TV
100%

"جیونا سۆن" ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی ولاتی "چیك"ه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی شوێنه‌ گشتیه‌كانی به‌ چه‌ند ره‌نگێكی جیاواز رازاندۆته‌وه‌.

جیونا ته‌مه‌نی (90) ساڵه‌ له‌ گوندێكی بچووكی وڵاتی چیك به‌ ناوی " لۆوكا " ده‌ژی ته‌نها بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌م كاره‌ رۆژانه‌ چه‌ندین ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی شوینه‌ گشتیه‌كان ره‌نگاو ره‌نگ ده‌كات.

ئه‌و ئافره‌ته‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز له‌ دلرفێنی و جوانی سروشت و ژینگه‌ی پاكو بێگه‌رد ده‌كات رۆژانه‌ بێ به‌رامبه‌ر كاتی خۆی به‌و جۆره‌ به‌سه‌ر ده‌بات و تاكو ئێستا به‌ سه‌دان ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان رازاندۆته‌وه‌.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.