Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:14

چه‌ندین رێکخراوى کۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ هه‌ولێر دژى ره‌فتاره‌کانى حه‌ىشدى شه‌عبى به‌یاننامه‌یه‌کیان بلاوکرده‌وه‌

35 ڕێكخراوى مه‌ده‌نى ئیدانه‌ی په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2017/10/25، له‌ هۆڵی چوارچرای شاری هه‌ولێر، زیاتر له‌ 35 رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌ندیكای پیشه‌یی و هونه‌ری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان به‌ گشتی و كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌ تایبه‌تی، داواكراوه‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ بوه‌ستن و هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ونه‌ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ و هه‌رچی زووه‌ كێشه‌ و گرفته‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامەكه‌دا داوا له‌ ته‌واوی رێكخراو و سه‌ندیكا نێو خۆیی، عه‌ره‌بی، بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرابوو كه‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێ و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكوومه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستوور ده‌ست پێ بكات و خه‌ڵكی ئاواره‌ و ده‌رپه‌ڕێنراویش بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و چیتر خه‌ڵكی سڤیل ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر نه‌بێ.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.