Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:29

سیستەمی پرۆژەی وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات له‌ ته‌واوبووندایه‌

وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات لەمانگی 8ی 2018 تەواو ده‌بێت
کوردستان TV
100%

وێستگەی هەڵمیی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە شارۆچکەی خەبات لە تەواوبوندایە. پرۆژەکە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان سه‌رپه‌رشتی دەکات و 564 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە و توانای بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبای هەیە.

بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و لەرووی تێچوونەوە سوودێكی ئابوورییانەی گەورەی هەیە، پرۆژەكە بەبێ دواكەوتن لەكاتی خۆیدا لەمانگی 8ی 2018 تەواو ده‌بێت بۆ ئەوەی 300 مێگاوات كارەبا بخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.

وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای هەڵمی خەبات كە بەتێچوونی 564 ملیۆن دۆلارو بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە لە مانگی 8ی 2018 دەست بەبەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبا بكات، ئەم وێستگەیە لەرووی ئابوورییەوە بەپرۆژەیەكی ستراتیژیی دادەنرێت چونكە لەرووی كەمی تێچوون و پاراستنی ژینگەوە گرنگییەكی رادەبەدەری هەیە و جیاوازە لەوێستگەكانی تری بەرهەمهێنانی كارەبا كە لە رێگەی غازی سروشتی و گازوایلەوە كار دەكات.

هەر لەو مەراسیمەدا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ژانگ جیۆ گلی جێگری بەرپرسی كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشور سوپاسی وەزارەتی كارەبایان كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی پرۆژەیەكی وا گرنگ كە سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی توانراوە پرۆژەكە بگەیەنرێتە دوا قۆناغەكانی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.