Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:46

عه‌بادی سه‌ردانی سوریا ده‌کات

ئه‌مه‌ریكا لارى نییه‌ له‌ سه‌ردانى عه‌بادى بۆ سووریا
کوردستان TV
100%

دوای سه‌ردانی كردنی چه‌ند وڵاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوه‌ران ده‌كرێت سه‌ردانی سوریا بكات چاوی به‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌وێت.
 
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ دیداری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا به‌ سه‌ردانێك بگاته‌ سووریا.

جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ ماڵپه‌ری(دیجله‌ى عێراق)ى رایگه‌یاند، عه‌بادى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ سه‌ردانى سووریا به‌ مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى روانگه‌ى عێراق له‌ باره‌ى داهاتووى ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى و ئاسایش به‌ هاوكارى وڵاتانى دراوسێ.

گوتیشی: "سووریا وڵاتێكى گرنگى ناوچه‌كه‌یه‌ و رۆڵى هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و ناكرێت رۆڵى له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت".

ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ عه‌بادى له‌ سووریا و توركیا و ئێران و سعوودیه‌ و میسر و ئه‌رده‌ن روانگه‌ى عێراق تاوتوێ ده‌كات.

ئاشكراشیكرد، كه‌ ئه‌مه‌ریكا لارى نییه‌ له‌ سه‌ردانى عه‌بادى بۆ سووریا و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د به‌و پێیه‌ى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پۆسته‌كه‌ى بووه‌ته‌ پێویستییه‌كى گرنگ بۆ ئه‌مه‌ریكا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.