Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:32

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: ئێمە لەوە دەگەین کە کورد چەندین ساڵە خەباتی بۆ دابینکردنی مافەکانی خۆی کردووە

دیالۆگ تاکە ڕێگەی پەسەندکراوە
کوردستان TV
100%

یان کۆپیچ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق، لەکۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند، نابێت ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرە بسێنن و لەسەر ھەموو لایەک پێویستە کار بۆ ئارامکردنەوە بکەن.

ئەمرۆ، چوارشەممە، شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەسەرۆکایەتی یان کۆبیچ، سەردانی کۆسرەت رەسوڵی کردوو، بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، قسە لەسەر ھێرشی ھێزەعێراقیەکان کراوە بۆ سەر ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان.

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەو ئامارەی پێشکەشکردن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بە ئاوارەکان ئامادەکرابوو، لەگەڵ چەندین فیلم و وێنەی دیکۆمێنتاری کە باس لە کارو کردەوەکانی ئەو ھێزانە دەکەن.

لای خۆیەوە یان کۆبیچ، رایگەیاندووە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیگەرانیەوە دەڕوانێتە ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھاتووەتە پێش"بەئەرکی خۆمان دەزانین کەبەدواداچوونی تەواو بۆ پێشێلکارییەکان بکەین و ھەوڵی چارەسەرکردنیان بدەین بەشێوەیەکی گشتی دۆخەکە پێویستی بەھێوربوونەوە ھەیەو نابێت ئاڵۆزیەکان زیاتر پەرەبسێنن و لەسەر ھەموو لایەک پێویستە کار بۆ ئارامکردنەوە بکەن.

گوتوویەتی، ئێمە لەوە دەگەین کە کورد چەندین ساڵە خەباتی بۆ دابینکردنی مافەکانی خۆی کردووە و قوربانی زۆری بۆ داوە لەبەرامبەردا دەوڵەتی عێراق دەیەوێت سیادەی خۆی بەپێی ئەو دەستورەی کە ھەیە بچەسپێت، بەڵام ھەموو ئەمانە پێویستە لەڕێگای توندوتیژیەوە نەبێت بەڵکو دیالۆگ تاکە ڕێگەی پەسەندکراوە کە دەبێت ھەردوولا بۆ ئەومەبەستە بیگرنەبەر.

شەلال عەبدول، وەک قایمقامی دووزخورماتوو، بەشداری کۆبوونەوەکە بووەو  باسی رووداوەکانی قەزاکەو ھێرشی ھێزە عێراقییەکانی کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.