Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:16

مه‌سیحی و کلدو ئاشوور: ده‌خوازین پاراستنی ناوچه‌کانمان بدرێته‌ ده‌ست هێزه‌کانی خۆمان

مه‌سیحی و كلدو ئاشوور: هیوادارین حه‌شدی شه‌عبی نه‌یه‌ته‌ ناوچه‌كانمان
کوردستان TV
100%

چه‌ند حزبێكی كلدو ئاشووری هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌. یه‌كێك له‌ داوا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هێزێكی چه‌كداره‌ له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

مه‌سیحی و كلدو ئاشوور، زیاتر دانیشتووی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وان و بۆ دووه‌م جاره‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی، كاره‌ستانیان به‌سه‌ر دێت. 

به‌هۆی بۆردوومانی شارۆچكه‌ی تلسقۆف له‌لایه‌ن هێزی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، دانیشتووانی كه‌ زۆربه‌ی كلدو ئاشوورن، بۆ جارێكی دیكه‌ ئاواره‌ بوونه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌، پێنج هاووڵاتی بریندار بوونه‌.

له‌م باره‌وه‌ رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتیی پارتی به‌ین نه‌هرێن، ئاشكرای ده‌كات كه‌ 10 حزب و لایه‌نی كلدو ئاشووری كۆبوونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین داواكارییان ئاراسته‌كانی حكوومه‌ته‌كانی عێراق و كوردستان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا "هیچ وه‌ڵامێك"یان پێ نه‌گه‌یشتووه‌، "به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر خه‌تن".

هه‌كاری به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند" داوامان كردووه‌ پارێزگاری له‌ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كانمان بكرێت ، هه‌روه‌ها هیچ هێزێكی چه‌كدار له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا نه‌مێننه‌وه‌ و پاراستنی ناوچه‌كه‌ بدرێته‌ ده‌ست هێزه‌ چه‌كداره‌كانی خۆمان".

سكرتێری پارتی بین نه‌هرێن ده‌ڵێت، "هیوادارین حه‌شدی شه‌عبی نه‌یه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان و شه‌ڕ روو نه‌دات. 

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.