Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:05

فه‌ره‌نسا: هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ده‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم بچن

مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد له‌به‌رچاوبگیرێت
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا،رایده‌گه‌ێنێ ، پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستكردن به‌ دیالۆگ و دانوساندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌كه‌ین، داواش له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین به‌ده‌م ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه‌ بچێت.

ئانیێس رۆتاتێ ، گوته‌بێیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: پێشنیازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه‌ و هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ده‌مییه‌وه‌ بچن.

گوتیشی: فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام داوای دیالۆگ و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای كردووه‌ بۆ پاراستنی یه‌كێتی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق، كه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد له‌به‌رچاوبگیرێت.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.