Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:11

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری پرسه‌ی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ده‌کات

ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكوومی به‌شداربوون
کوردستان TV
100%

به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری پرسه‌ی له‌ مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ده‌كات.

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  و سیداد بارزانی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكوومی له‌ پرسه‌ی له‌ مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئاماده‌بوون.

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پرسه‌ی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكوومی به‌شداربوون.

ئه‌مرۆ  2017/10/26 ته‌رمی خوالێخۆشبێت (عه‌لی عبدوڵلا) ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌رو جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكوومی به‌ خاك سپێردرا.

 

شایه‌نی باسه‌ مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا و یەكێك لە دامەزراێنەرانی پارتی و خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی خەبات لە تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا ئەمین لە ساڵی 1922 لە شاری كۆیە لە بنەماڵەیەكەی كوردپەروەر لەدایكبووە، خوێندنی ناوەندیی لە كۆیە و دواناوەندیی لە كەركوك خوێندوە و بەشی ئەندازیاری ساختمانی لە بەغدا تەواو كردوە. ساڵی 1943 چووەتە ڕیزی كۆمەڵەی میللەت كە كۆمەڵەیەكی ماركسی بووە و دواتر سەنگەری خەباتی بۆ حیزی ڕزگاری گواستۆتەوە كە بەرەیەكی تێكەڵاو بووە لە كەسانی سەربەخۆ و لایەنگرانی حیزی شیوعی عێراق.

عەلی عەبدوڵڵا لە كۆنگرەی یەكەمەوە تا كۆنگرەی پێنجەم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بووە. ناوبرا یەكێك بوو لە ئەندامانی دەستەی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتەمی و لەو كۆنگرەیەدا سەر لە نوێ‌ كۆمیتەی ناوەندیی و مەكتەبی سیاسی دیموكرات هەڵبژیردرایەوە.

ساڵی 1970 سەرنووسەری رۆژنامەی برایەتی و خاوەنی ئیمتیازی خولی دووەمی رۆژنامەی خەبات بووە .

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.