Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:06

سەفین دزەیی زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنێت

دڵنییایی دەدەینە هاووڵاتییان كە مووچە دابەش دەكرێت
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوایین زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی تشرینی یەكەم، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕای گەیاند، كێشەی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران پێوەندی بە كێشەی گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكانی كوردستان هەیە.

گوتی، بێگومان ئەو دۆخە و ئەو ئابلۆقەی خراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دواكەوتنی مووچە دەبێت، بەڵام دڵنییایی دەدەینە هاووڵاتییان كە مووچە دابەش دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.