حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر كرد،
ئهمرۆ لە دەڤەری سۆران، كە هەر چوار شارۆچكەی لەخۆ دەگرێت و بۆ هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوت دابەش دەكرێت، لە دەست پێكدا لە ناوچە شاخاوییەكانی هەردوو شارەدێی حاجی ئۆمەران و سیدەكان لە سنووری دەڤەرەكە نەوت دابەش كرا.
ئهمرۆ وەجبەی یەكەمی نەوتی ماڵان گەیشتووەتە شارەدێی سیدەكان سەر بە شارۆكەی سۆران و نیوەی هاووڵاتییان لەو وەجبەیەدا نەوتییان بەسەر دابەش كراوە و لە ماوەی كەمتر لە 20 رۆژی تر وەجبەی دووەمی نەوت دابەش دەكرێتەوە و ئەوەی نەوتی وەرنەگرتبێت سوود مەند دەبێت لە بەشە نەوت.
شایهنی باسه بۆ ههر بهرملێك نهوت 53 ههزار دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.