Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 17:58

ڕۆمانی (وگأه‌ الیقین) بۆ زمانه‌کانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی وه‌رده‌گێڕدرێت

له‌ پێشانگاكانی فرانكفۆرت
romane-wati yaqen
کوردستان TV
100%

شاعیر و ڕۆماننووسی كورد (هۆشه‌نگ ئه‌وسی) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت بۆ وه‌رگێڕان و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆمانێكی به‌هه‌ردوو زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی گرێبه‌ستی له‌ گه‌ڵ ده‌زگای كتارا واژۆ كردووه‌.

هۆشه‌نگ ئه‌وسی ڕۆماننوسی كورد، له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ (فه‌یسبووك)، له‌ ڕێگه‌ی پۆستێكه‌وه‌ سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ خانه‌ی (سوئال) بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ به‌یرووت، به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له‌ (ئیهاب محه‌مه‌د) و خاتوو (كریستیان عه‌نان) ده‌كات، كه‌ هاریكارییان كردووه‌ و ده‌ستیان له‌ مافی وه‌رگێڕان هه‌ڵگرتووه‌، به‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌ گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتن.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ ڕۆمانی (وطأه‌ الیقین) له‌ تشرینی یه‌كه‌م/ ئه‌كتۆبه‌ری داهاتوودا، له‌ پێشانگاكانی فرانكفۆرت و هه‌موو پێشانگاكندا به‌ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ده‌ست ده‌كه‌وێت.

شاعیر و ڕۆماننوس هۆشه‌نگ ئه‌وسی، به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌نووسێت و هاوكات هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریشه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.