Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:03

چیڕۆکنووسی کورد "عه‌لی ده‌روێش ئه‌شره‌فیان" کۆچی دوایی کرد

ره‌نه‌خساوه‌ به‌ زمانی زگماكی خۆی چیرۆك بنوسێت
NWSAR_HALE DARWESH
کوردستان TV
100%

دوێنێ چیڕۆكنووسی كورد عه‌لی ده‌روێش ئه‌شره‌فیان له‌ ته‌مه‌نی 76ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.

عه‌لی ده‌روێش له‌ ریزی ئه‌و نووسه‌رانه‌ دێته‌ ئه‌ژمار كه‌ خه‌م و ئازار و حه‌سره‌تی چینی هه‌ژار و بنده‌ستی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌می خۆی "هه‌م پێش شۆڕشی كۆماری ئیسلامی و هه‌م پاش ئه‌وه‌ش"، گێڕایه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م نوسه‌ره‌ وه‌كو هه‌ندێك له‌ نووسه‌رانی كورد ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌نه‌خساوه‌ به‌ زمانی زگماكی خۆی چیرۆك بنوسێت ، به‌ڵام هه‌موو تێم و ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رویشیان هه‌ڵگری خه‌م و هه‌ناسه‌ ساردی و كولله‌مه‌رگی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه‌.

شایانی باسه‌ عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له‌ ساڵی ١٩٤١دا، له‌ كرماشان له‌ دایك بووه‌ ، نووسه‌ری به‌ناوبانگی كوردی ئێران و ئه‌ندامی چالاكی بنكه‌ی نووسه‌رانی ئێران بووه‌، هێندێك له‌ كاره‌كانی ده‌روێشیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌ كوردیی سۆرانی وه‌كو "هه‌وری ڕه‌شی هه‌زارچاو، گوڵته‌ڵا و كڵاشه‌سوورێ، ڕه‌نگینێ، سێ كووپه‌ڵه‌ زێڕی شاهانه‌، نییه‌سی، هه‌نار، به‌فرینه‌، هه‌تاو، قه‌ڵه‌مقامیش".

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.