Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 20:05

شه‌شه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو

لە ژێر ناونیشانی 'بەرەو ئایندەیەکی گەش' بوو
شه‌شه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27 ئۆكتۆبه‌ری 2017، شه‌شه‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .

ماراسۆنەکه‌ی ئه‌مساڵ لە ژێر ناونیشانی 'بەرەو ئایندەیەکی گەش' بەڕێوەچوو و لەلایەن رێکخراوی (ئەربیل ماراسۆن) سەرپەرشتی كرا و یەکێک بوو لەو ماراسۆنانەی لە سەرجەم شارە گەورەکانی جیهان بەڕێوە دەچن .

هه‌روه‌ها ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لەوەتەی ساڵی 2011 جگە لە ساڵی 2014 بەڕێوە دەچێت و ساڵانه‌ لەلایەن رێکخراوی (ئەربیل ماراسۆن) سەرپەرشتی دەکرێت .

به‌ گوتەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنەکە بەهۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە زیاتر لە 500 راکەری بیانی نه‌یانتوانی بەشداریی ئه‌م ماراسۆنەکە بکەن.

له‌م ماراسۆنه‌دا ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د، یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می له‌ راكردنی 5 كیلۆمه‌تری به‌ده‌ستهێنا كه‌ بۆ دووه‌م جاره له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته‌ پاڵه‌وان.

كوردستان TV

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.