Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:47

ئه‌مریکا: نامانه‌وێت ئێرانێکی دیکه‌ له‌وڵاتێکی دیکه‌ ببینین

ئه‌مریكا له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری هیلالی شیعی ده‌كات
کوردستان TV
100%

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ كه‌ناڵی حوره‌ی ئه‌مریكی،راگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كوردییه‌كان نه‌بوویانه‌یه‌ ئێمه‌ و گه‌لی عێراقیش وه‌ك ئێستا نه‌ده‌ژیاین. بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ كوردییه‌كان.

 گوتیشی : ئه‌مریكا پێشنیازی پێشكه‌شكردنی هاوكاری كردووه‌ ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان داوایان كرد و رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆككۆمار و كورد له‌ گفتوگۆی چڕدایه‌.

ده‌شڵێ: ده‌مانه‌وێت داعش به‌ یه‌كجاری له‌ عێراق نه‌مێنێ، نامانه‌وێت بگه‌ڕێننه‌وه‌ دواوه‌ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا و عێراقییه‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه‌، له‌ده‌ستیان بده‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌ عه‌ره‌بییه‌كان هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌. نامانه‌وێت ئێرانێكی دیكه‌ له‌وڵاتێكی دیكه‌ ببینین. ده‌مانه‌وێت رێگری له‌و هه‌ژموونه‌ی بگرین كه‌ سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری هیلالی شیعی ده‌كات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.