Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 19:57

هۆکاری دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرا کرا

بڕیاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌هۆی ناله‌باری ته‌ندروستی جه‌عفه‌ر ئیمینكی ، جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ دواخستنی دانیشـتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی كه‌ بڕیار بوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٨/١٠/٢٠١٧ ئه‌نجام بدرێت.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكاری دواخستنی دانیشتی ژماره‌ ( ٤ ) په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ناله‌باری ته‌ندروستی جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیمینكی گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ بڕیاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاتووه‌ كه‌ به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (٢) له‌ مادده‌ی (١٧) و بڕگه‌ی(١)ی مادده‌ی (١٨) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (١1)ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ دواخستنی دانیشـتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی كه‌ بڕیار بوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٨/١٠/٢٠١٧ ئه‌نجام بدرێت.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.