Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:47

که‌نه‌دا هاوکاری سه‌ربازییه‌کانی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان راده‌گرێت

دوای ئه‌وه‌ هات ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ گیرا
canada - iraq
کوردستان TV
100%

كه‌نه‌دا هه‌موو یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی راگرت .

به‌پێی میدیاكانی كه‌نه‌دا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی كه‌نه‌دا دوای ئه‌وه‌ هات ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ گیرا كه‌ له‌ 3 ساڵی رابردوو نه‌یانتوانیوه‌ هاوكاربن له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسییه‌كان و كێشه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوپای كه‌نه‌دا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی كه‌نه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژی داعش، له‌ بواره‌كانی هه‌واڵگری و پزیشكی و گواستنه‌وه‌دا . 

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ 200 سه‌رباز و راوێژكاری هێزی تایبه‌تی كه‌نه‌دا فه‌رمانیان پێكراوه‌ هیچ مه‌شق و هاوكاریه‌ك پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌و و هێزه‌ عێراقییه‌كان نه‌كه‌ن، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.