Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:04

پیاوێکی ئیتاڵیی 24 ساڵ زیندانیی ده‌کرێت

ژماره‌یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ی ئاڵووده‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌
Valentino Talluto
کوردستان TV
100%

ژمێریارێكی ئیتاڵی به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ 30 ئافره‌تی به‌ نیازێكی پێشوه‌خته‌ به‌ ڤایرۆسی ئایدز ئاڵووده‌ كردووه‌، سزای 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .

ڤالێنتینۆ تالوتۆ كه‌ ساڵی 2006 ئاگادار بۆته‌وه‌ كه‌ ئاڵووده‌ بووه‌ به‌ ڤایرۆسی ( HIV ) واته‌ ڤایرۆسی ئایدز، په‌یوه‌ندیی سێكسی بێ پارێزی له‌گه‌ڵ 53 ئافره‌تدا درووستكردووه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵیش له‌ناویاندا هه‌یه‌ .

ئه‌و تاوانباره‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی سه‌ردانی تۆڕه‌ كه‌مه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌كرد و له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ئافره‌ته‌كانی ده‌خسته‌ داو .

رۆژی رابردوو دادگای رۆما ئه‌و تاوانباره‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵییه‌ی به‌ 24 ساڵ زیندان سزادا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ پارێزه‌ره‌كانیی پاساوی ئه‌وه‌یان ده‌هێناوه‌یه‌ ئه‌و تاوانباره‌ له‌ڕووی بێئاگاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كردووه‌ و نیازی راسته‌وخۆی نه‌بووه‌ ئه‌و كاره‌ بكات .

كاتێكیش ژماره‌یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ی ئاڵووده‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌، رووبه‌ڕووی تاوانباره‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌، ناوبراو هاشای كردووه‌ له‌وه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بێت .

سه‌رباری ئه‌وانه‌ش 3 پیاو و منداڵێكی ساواش به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌م تاوانباره‌وه‌ ئاڵووده‌ی ڤایرۆسی ئایدز بوونه‌ .

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌ دایكی ڤالێنتینۆ تالوتۆ ئاڵووده‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ڤایرۆسی ( HIV ) پۆزه‌تیڤ بووه‌ و كاتێك كوڕه‌كه‌ی ته‌مه‌نی 4 ساڵان بووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی بی بی سی

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.