Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:39

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی: عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت

شیعه‌كان بەنیازن دەستووری عێراق بگۆڕن
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، رایده‌گه‌ێنێ، عه‌بادی و هاوپه‌یمانی شیعه‌كان ناتوانن هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و بیكه‌نه‌ حكومی زاتی باكووری عێراق، چونكه‌ خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز ئه‌مه‌ قبوڵناكات.

جوتیار نووری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ، له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌ له‌ده‌ستور و پێیان وایه‌ ماده‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عێراق نیه‌، به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئێستا مه‌ترسی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دوای شه‌ری داعش وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌شه‌ری داعش ناوچه‌كانی سوننه‌یان گرتۆته‌وه‌، ئیتر ده‌توانن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنن، من پێموایه‌ ئه‌و هاژوهوژه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان و به‌تایبه‌ت عه‌بادی ده‌یكات ئه‌گه‌ر وابزانێت گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سوننه‌ و هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردیش سه‌ركه‌وتنه‌ ئه‌وا له‌ كاڵفامی خۆیانه‌وه‌یه‌.

 نووری ده‌شڵێ: ئێستا عێراق تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی و سه‌رله‌نوێ‌ دارشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ سوننه‌كان بووه‌.

 هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:  عه‌بادی و هاوپه‌یمانی شیعه‌كان ناتوانن هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و بیكه‌نه‌ حكومی زاتی باكووری عێراق، چونكه‌ خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر گیز ئه‌مه‌ قبوڵناكات، هیچ ده‌سه‌ڵات و نیزامێكیش له‌پێش ئه‌مانیش نه‌یتوانیوه‌ كارێكی له‌و جۆره‌ بكات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی گوتیشی: عێراق، له‌به‌سره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ فیشخابور، ئێران به‌رێوه‌ی ده‌بات، له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئێران هه‌ژمونی خۆی زۆر به‌هێزكردووه‌، هه‌ژمونی ئێران له‌عێراق زۆر به‌هێزه‌ .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.