ڕۆژنامه‌یه‌كی كوێتی رایده‌گه‌ێنێ، واشنتن سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌یه‌وێ به ته‌واوی له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بلكێنرێن، نایه‌وێ هیچ هێزێك له عێراق هه‌بێ و له ژێر فه‌رمانی تاران بێ.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوێتی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕاگه‌یاندووه، له میانه‌ی دوا سه‌ردانی عه‌بادی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له‌لایه‌ن خامنه‌یییه‌وه هۆشداری به عه‌بادی دراوه و گوتوویه‌تی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ریكس تیله‌رسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر له سعوودیه دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته میلیشیاكانی ئێران له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ: خامنه‌یی به عه‌بادی گوتووه، پێویسته حه‌شدی شه‌عبی تا چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه ته‌ناهییه پێویستییه‌كانی عێراق پێویسته بمێنێ و دواتریش هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی به‌سیجی ئێرانی لێ بكرێ و پشتیوانی حكوومه‌ت بكه‌ن، عه‌بادیش له به‌رامبه‌ردا به خامنه‌یی گوتووه، كه واشنتن سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌یه‌وێ به ته‌واوی له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بلكێنرێن، نایه‌وێ هیچ هێزێك له عێراق هه‌بێ و له ژێر فه‌رمانی تاران بێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.