گۆرانیبێژ ڕۆژبین كزل راگه‌یاند: خۆی ئاواز و تێكست و میوزیكی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، نیهاد حوسێن كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ڕۆژبین كه خه‌ڵكی باكووری كوردستانه و كاره هونه‌رییه‌كانی زیاتر له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)ـدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی تۆماركردن و كلیپكردنی ئه‌و گۆرانییه‌یه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.