Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:37

ئه‌نگێلا مێرکل خوازیاره‌ یارمه‌تیی دارایی بۆ تورکیا که‌م بکرێته‌وه‌

له‌ ئێستادا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئه‌ڵمانیا تاوتوێ ده‌كات
Angela Merkel
کوردستان TV
100%

پاكێجی یارمه‌تی 3 ملیار یۆرۆیی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا بۆ توركیا، له‌ چه‌قی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نگێلا مێركلدا بوو بۆ پرسی یارمه‌تییدانی په‌نابه‌ران، به‌ڵام له‌ ئێستادا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئه‌ڵمانیا تاوتوێ ده‌كات .

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانییه‌ كه‌ له‌ نامه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وڕوپی ده‌ستیكه‌وتووه‌ و ئه‌م وڵاتانه‌ یارمه‌تییده‌رانی دارایی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپان، ئه‌و نامه‌یه‌ش وڵاتانی نه‌مسا و دانیمارك و فینلاند و فه‌ڕه‌نسا و سوید و ئه‌ڵمانیا ناردوویانه‌ بۆ كۆمیسیونی په‌نابه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ چوار چێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌وڕوپا له‌گه‌ڵ توركیا له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2015ـدا، توركیا پابه‌ند بووه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ر و ئاواره‌ ئابوورییانه‌ و  ئه‌وانه‌ی له‌ یۆنان ده‌ركراون وه‌ریانبگرێت، هه‌روه‌ها بۆ نیشته‌جێ كردنی ئاواره‌كانی جه‌نگی سووریا و دابین كردنی پێداویستییه‌كانیان، بڕی 6 ملیار یۆرۆ به‌ دوو قۆناغ وه‌رگرێت. به‌ڵام تا ئێستا رێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ دیاریكراوی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست حكومه‌تی توركیا .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمیسۆنی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا پێیوایه‌ پێدانی یارمه‌تیی زیاتر به‌ توركیا نادیده‌ گرتنی بارودۆخی وڵاتانی قه‌یران لێدراوی وه‌ك لیبیایه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نیازی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تییه‌ له‌ ئارادایه‌ .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوو

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.