Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:04

ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسڵمان : سووربوون له‌سه‌ر بژارده‌ی سه‌ربازی لووت به‌رزی و خۆ به‌گه‌وره‌ زانینه‌

ئیراده‌ی گه‌لان به‌ شه‌ڕكردن ناڕووخێت
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی گفتوگۆی قبوڵه‌ و هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر، مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش له‌ به‌رگریدا بكوژرێت ئه‌وا له‌ به‌هه‌شتدایه‌ و شه‌هیده‌، ئه‌وه‌شی له‌به‌رامبه‌ریدایه‌ له‌ دۆزه‌خه‌.

د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرد شه‌ڕ رابگرن و ده‌ست به‌ گفتوگۆی خێرا بكه‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌ڕ و خوێنڕشتن سوودی نییه‌ و ئیراده‌ی گه‌لان به‌ شه‌ڕكردن ناڕووخێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: فتوای حه‌رامكردنی شه‌ڕ ده‌ده‌م له‌نێوان موسڵماناندا و پێویسته‌ گفتوگۆ قبوڵبكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئیسلامیش نه‌بێت، سووربوون له‌سه‌ر بژارده‌ی سه‌ربازی لووتبه‌رزی و خۆ به‌گه‌وره‌ زانینه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش خودا قبوڵی ناكات.

راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ولێر قبوڵبكه‌ن، چونكه‌ قبوڵكردنی گفتوگۆ فه‌رزێكی شه‌رعی و نیشتیمانییه‌ و رێگری له‌ خوێنڕشتن و وێرانكاری ده‌كات، هه‌ر لایه‌نێكیش گفتوگۆ نه‌كات ئه‌وا لایه‌نی سته‌مكاره‌، ئه‌وه‌شی گفتوگۆی قبوڵه‌ و هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر، مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیش له‌ به‌رگریدا بكوژرێت ئه‌وا له‌ به‌هه‌شتدایه‌ و شه‌هیده‌، ئه‌وه‌شی له‌به‌رامبه‌ریدایه‌ له‌ دۆزه‌خه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.