Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:27

  ڕێگاکانی خۆپاراستن له‌ خۆڵبارین

پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌ و باشتره‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌
xolbiren-xopirstn
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌يَكه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاپه‌ڕین چه‌ند ڕێكارێكی بۆ خۆپاراستن له‌ دیارده‌ی خۆڵ ده‌ستنیشان كردووه‌

 رێگاكانی خۆپاراستن: 

 - پێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌ و باشتره‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌

 - له‌كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ زه‌روره‌ ماسك (ده‌مامك) به‌كار بهێندرێت.   

  - ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی ڕه‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ ماڵ بمێننه‌وه‌ و به‌بێ ماسك نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

  - له‌ كاتی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌م نه‌خۆشانه‌، یان ھه‌ر كه‌سێكی ئاسایی سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌، یان نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن

 - هه‌ندێك كه‌س به‌مجۆره‌ كه‌ش و هه‌وایه‌ تووشی هه‌ستیاریی پێست ده‌بێت، بۆیه‌ باشتره‌ خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی داپۆشراو بپۆشێت.

  - منداڵانی قوتابخانه‌ و باخچه‌كان باشتره‌ له‌م ڕۆژه‌دا نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ (حه‌وشه‌) بۆ یاریكردن.

  - هه‌ر میوه‌ و خۆراكێك له‌ ده‌ره‌وه‌ بوو لێكراوه‌ بۆ خواردن له‌م كاته‌دا پێویسته‌ جوان بشۆرێته‌وه‌.  

 

- شۆفێران باشتره‌ له‌ شه‌قامه‌كان لایتی سه‌یاره‌كانیان دابگیرسێنن و تیژڕه‌وی نه‌كه‌ن، چونكه‌ مه‌ودای بینین كه‌مه‌، و قایشی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن و پابه‌ند بن به‌ ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕووداوی هاتوچۆ.

خۆڵبارین دیارده‌یه‌كی سروشتیه‌ و هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ زیاتر به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ كه‌شوهه‌وای وڵاتانی دراوسێوه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ خاكی بیابانی هه‌بێت، ڕوو ده‌دات و كار ده‌كاته‌ سه‌ر ئاو و هه‌وای كوردستان.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.