Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:08

رووسیا له‌ مانۆرێکی سه‌ربازییدا موشه‌کی کیشوه‌ربڕی تاقیکرده‌وه‌

پۆتین به‌ فه‌رمانی كه‌سیی خۆی رێگه‌یداوه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی كیشوه‌ربڕ
رووسیا له‌ مانۆرێكی سه‌ربازییدا موشه‌كی كیشوه‌ربڕی تاقیكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


رۆژی هه‌ینی مۆسكۆ رایگه‌یاند كه‌ ڤیلادیمیر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌ مانۆڕێكی سه‌ربازیدا به‌ فه‌رمانی كه‌سیی خۆی رێگه‌یداوه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی كیشوه‌ربڕ .

به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز دیمیتری پیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی كرملین وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌، وتیشی هێزه‌كانی سێیانه‌ی ئه‌تۆمیی رووسیا، واته‌ ژێرده‌ریاییه‌ ئه‌تۆمییه‌كان و بۆمب هاوێژه‌ ئه‌تۆمییه‌كان و سكۆكانی هاویشتنی موشه‌ك، ئه‌و مانۆڕه‌یان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ئه‌نجامداوه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌و مانۆڕه‌ ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بووه‌ له‌ بواری سه‌ربازیدا و په‌یوه‌ندیی نییه‌ به‌ هیچ كام له‌ گۆڕانكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌.

به‌ڵام به‌ وته‌ی شاره‌زایان به‌شداریی راسته‌وخۆی سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌ ئه‌زموونێكی سه‌ربازیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا و چاودێریی كه‌سیی ناوبراو له‌سه‌ر هاویشتنی موشه‌كی كیشوه‌ربڕ، هه‌واڵێكه‌ كه‌ كۆشكی كرملین زۆر به‌ ده‌گمه‌ن له‌ رابردوودا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ رووسیا ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌ ئه‌وڕوپییه‌كانی به‌ره‌و ئاڵوزیی رۆیشتووه‌، ته‌نانه‌ت په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی واته‌ ناتۆ، له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ردا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیبوو به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامی مانۆڕی سه‌ربازیی زاپاد (رۆژئاوا)، له‌لایه‌ن رووسیاوه‌.


سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.