Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:18

قایمقامی ناوەندیی هەولێر: پلان بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی بەسەر هاووڵاتییاندا هەیە

هەوڵەكان بۆ دابینكردنی سووتەمەنی لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەردەوامە
کوردستان TV
100%


قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەدڵنیاییەوە پلان بۆ دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر هاووڵاتییاندا هەیە.

نەبەز ئیسماعیل، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: "هەوڵەكان بۆ دابینكردنی سووتەمەنی لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گفتوگۆ كراوە، چونكە پێشتر لەلایەن حكوومەتی ناوەندیی بەغداوە بڕێك سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرا، بەڵام ئێستا ئەو بڕە سووتەمەنییەش نەماوە".

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: "بەدڵنییاییەوە بڕیار و پلان بۆ دابەشكردنی سووتەمەنی بەسەر هاووڵاتییاندا هەیە، هەر كاتێك سووتەمەنی هەبێت، دابەش دەكرێت، بەڵام هێشتا ئەو بڕە سووتەمەنییە لەبەر دەستدا نییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.